وەزیرانی ناوخۆی عێراق و تورکیا چوار پرسیان لە ئەنقەرە تاوتوێ کرد
وەزیرانی ناوخۆی عێراق و تورکیا ئاسایشی سنوورەکان، رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و چەندان پرسی دیکەیان تاوتوێ کرد.
پێنجشەممە، 26-12-2024، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ عەلی یارلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆ بووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە هەردوولا باسیان لە هەڕەشەکان و پرسی سنوورەکان کردووە، هەروەها گفتوگۆیان دەربارەی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و ئاڵوگۆڕکردنی تاوانباران لەنێوان تورکیا و عێراق کردووە.
وەزیرانی ناوخۆی تورکیا و عێراق پابەندی خۆیان بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆری هەرێمی و ناوچەیی دووپات کردەوە.