سووریا.. داوا لە ئێران دەکات دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی نیشتیمانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی سووریا داوا لە ئێران دەکەن دەستوەردان لە کاروباری سووریا نەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاوپەیمانی هێزە شۆڕشگێرەکانی سووریا باس لەوەش دەکەن؛ ئێران دەستوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆیی سووریا ڕابگرێت و نەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی ئاژاوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئێران بەرپرسیارە لە پێکدادانی هێزەکانی ئاسایش و پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد لە حومس و تەڕتوس.
جەختیش دەکەنەوە؛ پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، نوێنەرایەتی پێکهاتەی عەلەوی لە سووریا ناکات.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆنترۆڵی دیمەشقیان کرد، بەڵام پێش ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بگەنە ناو دیمەشق، لە کاتژمێر 4:50 خولەکی بەیانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕووخاوی سووریا بە فڕۆکە بەرەو ڕووسیا هەڵات.