ژاپۆن بودجەی زیاتر بۆ ڕێگری لە پیری تەرخان دەکات

حکومەتی ژاپۆن بودجەیەکی پێوانەیی بۆ ساڵی دارایی داهاتوو پەسەند کرد کە، بریتییە لە زیادکردنی خەرجی سەربازیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ زیادکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی دانیشتووان.
وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وڵاتەکە ڕووبەڕووی سەختترین و ئاڵۆزترین بارودۆخی ئەمنی دەبێتەوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
بودجەی گشتی ساڵانەی دارایی کە لە یەکی نیسانەوە دەستپێدەکات، دەگاتە 115.5 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی، کە دەکاتە 703 ملیار یۆرۆ، لەو بودجەیەش، خەرجییەکانی سەربازیی دەگاتە 8.7 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی، لەگەڵ ئەوەشدا، خەرجییەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەگاتە 38.3 ترلیۆن یەن، بەمەش 1.6 لە سەدی بودجە، بەراود بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
بەپێی دەستووری ژاپۆن دوای جەنگی جیهانیی دووەم، تواناکان تەنها لە هێزەکانی بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە، نەوەک زیادکردنی تواناکانی سەربازیی بۆ هێرشکردن، لەگەڵ ئەوەشدا، ژاپۆن نوێکاری لە سیاسەتی ئەمنی و بەرگریی کردووە لە ساڵی 2022، دەشڵێن: هەموو ئەو ڕێکارانەمان بەرامبەر چینە کە وامان لێدەکات هۆشیارتر بین.
ژاپۆن ڕایدەگەیەنێت: هەوڵدەدات بوودجەی بەرگریی بەڕێژەی سەدا 2 لە ساڵی 2027 زیاد بکات، لەگەڵ ئەوەی پێشتر ڕێژەی سەدا یەک دیاریی کرابوو.
داتاکانی ژاپۆن کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بڵاو کرایەوە، ئاشکرایان کردووە، ژاپۆن خەریکە دەبێتە وڵاتی پیرەکان، چونکە سەدا 29.3ـی دانیشتووانی ژاپۆن لە سەرووی 65 ساڵیدان.