ئەردۆغان: لە سەرەتای ساڵی نوێوە سنوورەکانمان لە باشووری وڵات زامن دەکەین

سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی له سووریا سه‌ركه‌وتوو بوو؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه هه‌ڕه‌شه‌كانی "تیرۆر" له باشووری وڵاته‌كه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنن.
هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) له ویلایه‌تی به‌ڵكئه‌سیر گوتی، توركیا له تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی له سووریا سه‌ركه‌وتوو بوو كاتێك بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ، ئه‌ركی برایانه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر سته‌ملێكراوان به‌جێهێنا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ـوه ئاسایشیی سنووره‌كانی توركیا له باشوور زامن ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌كانی "تیرۆر" له‌ناو ده‌به‌ن.
ئەردۆغان هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌نقه‌ره ده‌رگه‌ی به ڕووی ئاواره و په‌نابه‌رانی سووریایی واڵا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد كه گوتبووی "توركیا بووه‌ته خاوه‌نی كلیله‌كانی ناوچه‌كه و دۆسیه‌ی سووریا." و گوتی، ئۆپۆزیسیۆنی توركیا تاوه‌كوو ئێسته له مانا و گرنگی ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ نه‌گه‌یشتووه.