پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە كوردستان24ی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە نێو ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

گوتیشی: ڕووداوی کوشتنەکە ئەمشەو بووە و ئەو هاووڵاتییە لە نێو ماڵەکەیدا لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، بەڵام تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی تاوانەکەن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژران و دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بکوژەکە.