کیم جۆنگ ئون هۆشداری جەنگی ئەتۆمی دەدات

کیم جۆنگ ئون: ئەمەریکا لە سیاسەتی ئێستا بەردەوام بێت، پەیماننامەی ئاسایشی ئەتۆمی بۆ جەنگ دەگۆڕێت

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، پێش دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، بەڵێندەدات لە ساڵی داهاتوودا سیاسێتێکی توند بەرانبەر ئەمەریکا پەیڕەو بکات.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ناوەندی کۆریای باکوور، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29 کانوونی یەکەمی 2024، بڵاوی کردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لەدوا کۆبوونەوەی کۆتایی 2024ی پارتەکەیدا، هەڵوێستی نوێی بەرانبەر بە ئەمەریکا دەربڕیوە و ئاماژەیداوە، سیاسەتێکی توند بەرانبەر ئەمەریکا جێبەجێ بکات، بۆ ئەمەش بەڵێنیداوە.

هەروا ئاماژەیداوە، ئەمەریکا لە دژی ڕەوتی کۆمۆنیست هەڵوێست و ڕەفتاری توندی هەبووە، ئەوەشی بە سیاسەتی نەگۆری ئەمەریکا ناوبردووە.

کیم جۆنگ ئون ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ئەمەریکا بەم شێوازە سیاستەی بەردەوام بێت، ئەوە پەیماننامەی ئاسایشی نێوان ئەمەریکا و کۆریایی باکوور و ژاپۆن، دوور نییە بەرەو جەنگێکی ئەتۆمی بچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشبینییەکان هەموو بەو ئاراستەیەن، کە لە سەرەتای ساڵی نوێی 2025، دوای دەست بەکاربوونی ترەمپ، پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور بە ئاراستەیەکی دیکە بگۆڕێت، بەو پێیە کۆتایی حوزەیران 2019، ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی پیۆنگیانگی کرد.

هەروەها ترەمپ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو" لەگەڵ کیم جۆنگ ئون لە پەیوەندییەکی خۆشەویستی دان"، بەڵام ئێستا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە،  دۆخەکە جیاوازە، بەوپێیەی کۆریای باکوور نزیکەی 10 هەزار سەرباز و چەکی بۆ پشتیوانی لە سوپای ڕووسیا ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ لە ئوکرانیا کردووە، ئەمەش نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی زیاد کردووە.

 
Fly Erbil Advertisment