سەرمایەکی جەمسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

دەستەی کەشناسی گشتیی و بوومەلەرزانی عێراق بڵاوی کردووتەوە، بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت دۆخەکە بگاتە پلەکانی بەستان و شەختە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەکە، شەپۆلەکە پێنجشەممە و هەینی دەست پێ دەکات و پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق دەمەو بەیانییەکان دەگاتە سفری سیلیزی و ژێر سفر.

هەروا ئاماژەی داوە، کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە سەرما وشک و ساردەکە، دەگاتە باشووری عێراق و بەشێک لە وڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق ڕاشیگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە بەهۆی پەڵە هەور لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی دیکەی ناوەڕاستی عێراق پێشبینی بارانی پچڕ پچڕ دەکرێت."

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment