عێراق هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە و لوبنان ڕاگرت

هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ غەززە (ئەرشیف)
هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ غەززە (ئەرشیف)

زێدان عەتوانی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، عێراق هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ڕاگرتووە.

سەبارەت بە هۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکان، زێدان عەتوانی گوتی: "لـــــــە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، هیچ ڕێگەیەکی وشکانی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لوبنان نییە، هەر بۆیە لە ناچاریدا هاوکارییەکانمان ڕاگرتووە."

ئــــــــــەو ڕاوێژکارەی سوودانی ئـــــەوەشی خســــتـــە ڕوو "حکوومەتی عێراق و خێرخوازان لە ماوەکانی ڕابردوودا هەزاران تۆن کەرەستەی پزیشکی و مرۆییان ڕەوانەی ‌غەززە و لوبنان کردووە، بەڵام ئێستە هیچ ڕێگەیەکی وشکانی و ئاسمانی بۆ گەیاندی هاوکارییەکان نییە."