ڕوانگە: ئەفسەرەکانی ئەسەد بۆ ئەفریقا گوێزراونەتەوە

ئەسەد لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی پێشووی سوپای سووریا (ئەرشیف)
ئەسەد لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی پێشووی سوپای سووریا (ئەرشیف)

ڕوانگەی سووری ئــاماژەی بەوە کرد، ڕووسیا ئەفسەرانی ڕژێمی ئەسەدی لە بنکەی حمێمیەوە بۆ باکووری ئەفەریقا گواستووەتەوە. 

دووشەممە، 30-12-2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ڕووسیا لە بنکەی حمێمیم، لە ڕۆژانی 8 و 13 و 14ـی ئەم مانگە، دەیان ئەفسەری پلە باڵا و کەسایەتیی ڕژێمی بەشار ئەسەدی لە سووریاوە بۆ بنکەیەک لە باکووری ئەفریقا گواستووەتەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەیەک لەو ئەفسەر و کەسایەتییانە لە لیستی سزاکانی ئەمەریکا و ئەورووپادان.

ڕۆژی یەکشەممە 8ـی 12ـی 2024، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە ناو شاری دیمەشق  کۆنترۆڵیان کرد، بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنرا.