گرافیك.. ناوچه كوردستانییه‌كان.. له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌عریب و هێرشی داعش
ئه‌و شوێنانه‌ی چالاكی داعش تێیاندا زیادی كردووه
K24- هه‌ولێر:
له‌سه‌ر زیادبوونی جموجووڵی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی سه‌ر پێكهاته‌ی كورد له‌و ناوچانه، بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق تایبه‌ت به كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد، چه‌كداری نه‌ناسراون، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین: هه‌ر كێیه‌ك بن ئه‌وانه نه‌یاری كوردن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كورد له‌و ناوچانه بسڕنه‌وه.
بابه‌كر زێباری گوتی: پیشتریش رژێمی رووخاوی به‌عس كۆچی به‌زۆری به كوردانی ئه‌و ناوچانه كردووه و له شوێنی ئه‌وان خه‌ڵكانێكی له بیابانه‌كانه‌وه هاورده‌ی كردووه و بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ خاكه‌كه‌یان داگیركرد، بۆیه دوای ساڵی 2003 و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوردیش بۆ سه‌ر زێدی خۆیان له‌و ده‌ڤه‌رانه، هێشتاش خه‌ڵكی هاورده‌كراو چاوی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ڵنه‌گرتبوو، بۆیه كورد له‌و ناوچانه نه‌یاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه‌كانی ئه‌و ناوچانه هه‌ر بۆ رێكخراوی داعش درێژ بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر داعش بوونی نه‌بوایه، نه‌یارانی دیكه‌ش هیچ پاساوێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن.
H.B