بۆ جاری یەکەم لە مێژووی سووریادا، ئافرەتێک بووە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی
بۆ جاری یەکەم لە مێژووی سووریادا ئافرەتێک بە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی، دەستنیشان کرا.
دووشەممە، 30-12-2024، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا (مەیسا سابرینی) وەکوو بەڕێوەبەری کارەکانی بانکی ناوەندی سووریا دەستنیشان کرد؛ بەم پێیەش سابرینی بووە یەکەم ئافرەت لە مێژووی وڵاتەکەدا، ئەو پۆستە وەربگرێت.
مەیسا، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە بواری ژمێریاریدا هەیە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ەوە پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری بانکی ناوەندی سوریای وەرگرتبوو.
هەروەها کانوونی دووەمی 2018 بووە سەرۆکی بەشی چاودێریی بانکی ناوەندیی سووریا، و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بۆرسەی دیمەشق بووە.