حكومه‌تی هه‌رێم له ١ی٧ ده‌ست به چاكسازی ده‌كات
له ئایینده‌دا ئه‌و خێزانانه تۆمار ده‌كرێن كه پێویستییان به هاوكارییه
K24- هه‌ولێر:
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یڕه‌و و یاساكان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئێمه دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه بۆ رێكخستنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه، له جیاتی مووچه ده‌رماڵه‌ی پهككهوتهیان پێ بدرێت و هه‌روه‌ها دروستكردنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌كه‌وته‌یی و بابه‌تی تۆری چاودێری خێزان، كه له ئایینده‌دا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پێویستییان به هاوكارییه تۆمار بكرێن".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و په‌یره‌و و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، لیژنه‌كانیان خه‌ریكی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه بكه‌وێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
H.B