شەڕی نێوان حووسییەکان و ئیسرائیل پەرەی سەندووە

دیمەنی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی حووسییەکان
دیمەنی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی حووسییەکان

سوپای ئیسرائیل دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند لە یەمەنەوە مووشەکێک بەرەو وڵاتەکەی هاوێژراوە.

چەند ڕۆژێکە شەڕی نێوان حووسییەکان و ئیسرائیل پەرەی سەندووە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "لە دوای زەنگی ئاگادارکەرەوە لە ناو وڵاتەکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە مووشەکێک کرد کە لەیەمەنەوە هەڵدرابوو."
دواتر حووسییەکانی یەمەن، لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارەتی خۆیان لە هەڵدانی ئەو مووشەکە ڕاگەیاند.

حووسییەکانی یەمەن، لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری سەنعا و ڕووخاندنی حکوومەتی یەمەن لە ساڵی 2014، بەشێکی زۆری یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە.

حووسییەکان لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا لە لوبنان هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل زیاد کردووە.

هەروەها ئیسرائیل هەڵمەتەکانی بۆ سەر یەمەن بە چڕی دەست پێکرد، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو،26 کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا بۆمباران کرد.