كۆریای باكوور ده‌ستی به جوڵاندنی سوپا كرد
چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێكی خراپ ده‌كرێت
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كۆریای باكوور ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له شوێنه گه‌شتیاری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا كرد و هه‌موو دهروازهكانیشی داخست، سه‌ره‌ڕای كۆتایی هێنان به‌و رێكه‌وتنه‌ی ساڵی 2018 كه بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی "پی بی ئێس"ی ئه‌مه‌ریكی، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه دوای رۆژێك له ته‌قاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا هاتوون، كه راسته‌وخۆ هێمای زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستی تووڕه‌یی كۆریای باكووره بۆ فشار خستنه سه‌ر واشنتن و سیئۆل، تا كۆتایی به قسه‌كردنی دیپلۆماتی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنن.
خاپووركردنی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا، كارێكی شه‌ڕفرۆشییه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی بیناكه چۆڵه و پێشتریش كۆریای باكوور بڕیاریداوه وێرانی بكات.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای كۆریای باكوور ده‌ڵێت: "یه‌كه‌كانی سوپا له‌سه‌ر ئاستی فه‌وج و یه‌كه لاوه‌كییه‌كان رێ‌یان پێدراوه گوللـهبارانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه له پرۆژه‌ی گه‌شتوگوزاری ئه‌ڵماس و كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی كالیسۆنگ ببینرێن". هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ش ده‌كه‌ونه ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌ردوولا.
به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیش داخستنی هه‌ردوو ناوچه‌كه كه هێمای هاوكاریی نێوان هه‌ردوو كۆریا بوون، ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كۆریای باكوور ده‌ستی به راهێنانی هێزی سه‌ربازی له سنووره‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له ناوچه‌ی سنووری هه‌ردوولا كردووه. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی سوپا له‌لایه‌ن كۆریای باكوور بۆ هه‌ڵدانی باڵۆنی ئاگرین و پرۆپاگه‌نده رووه‌و كۆریای باشوور.
به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات كه ساڵی 2018 ئیمزایان كردووه، ته‌قه‌كردنی راسته‌وخۆی وه‌ستاند، وێرای ئه‌وه‌ی بڕیاربوو هه‌موو مینی ناوچه‌كه پوچهڵكرێنهوه، ده‌بووایه هه‌موو ئه‌و خاڵه پشكنینانه‌ی نێوان هه‌ردوولا لاببرێن.
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه به‌كه‌ڵك بوو بۆ هه‌ردوو كۆریا، به‌ڵام پسپۆرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور پێیانوایه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دوو رۆژی رابردووی كۆریای باكوور، ئاسایشی نیشتمانی باشوور ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا كۆریای باشوور هیچ په‌رچه‌كردارێكی سه‌ربازی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری باشوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له ئاینده‌دا به‌هێز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شهڕفرۆشتنانهی كۆریای باكوور ده‌كه‌ین".
به‌ڵام كۆریای باكور ئه‌مڕۆ 17ی حوزه‌یران دوپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستیان تونده دژی كۆریای باشوور له‌به‌رامبه‌ر شكستهێنانی به‌رامبه‌ر رێگریكردن له‌و چالاكییانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كۆریای باكوور، كه له‌سه‌ر سنوور سه‌رقاڵی پرۆپاگه‌نده‌ن.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، خاپووركردنی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا پهرچهكدارێكه له‌گه‌ڵ گه‌لی باكوور، گوتیشی: "ئه‌م خاپووركردنه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له رێوشوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كه كۆریای باكور گرتوویه‌تییه به‌ر دژی كۆریای باشوور، وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپا به‌چڕی له‌ناوچه‌كه".
له دوابڕگه‌دا گوتویه‌تی: "هه‌ر هه‌ڵوێستێكی كۆریای باشوور وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بێت، وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و له‌ناوبردن ئه‌به‌ن".
H.B
