چەند توێژینەوەیەک: ساڵی 2025 عێراق ڕووبەڕووی چەندان ئاستەنگ دەبێتەوە

بەپێی چەند ناوەندێکی توێژینەوە و بەدواداچوون، پێشبینی دەکرێت عێراق لە ساڵی 2025دا، ڕووبەرووی چەند ئاستەنگێک ببێتەوە.

بە پێی ئاماژە و ڕاپۆرتی جیاجیای ناوەندەکانی توێژینەوە و بەدواداچوون لەسەر عێراق، وەک تێڕوانینێکی گشتیی بانکی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ڕاپۆرتی چاتام هاوس بۆ ئاسۆی عێراقی 2025، چەند قەیرانێک بەرۆکی عیراق بەرنادەن، لەوانە پرسی ئاسایش و ئارامیی و هەڕەشەکانی تیرۆر و قەیرانی بێکاریی و هەڕەشە هەرێمییەکان و بەردەوامیی کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسە یاسایی و دەستورییەکان.

 

بەشێک لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە:

* بەردەوامیی نا ئارامیی و هەڕەشەکان

-  هەڕەشەکانی داعش و میلیشیاکان.

-  کێشەکانی سنوور و هەڕەشەی مامەڵەی قاچاغ.

- ئاستەنگی تێکەڵکردنەوەی میلیشیاکان.

 

* پرسە سیاسییە هەڵپەسێردراوەکان

- پرسی ناکۆکیی یاسایی و دەستووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پارێزگەکان.

-  پتەوکردنی دامەزراوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

-  هەڵبژاردنی گشتی و ناکۆکیی لە ئەگەری هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردن.

 

* بەردەوامیی قەیرانی ئابووری

 -  بەردەوامیی هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت.

-  ترسی وەبەرهێنانی بیانی بەهۆی لاوازیی ئاساییش.

-  بەردەوامیی فشار و تێچووی ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی دوای جەنگ.

 

* سستیی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییەکان

-  کێشەی ستراتیژی لەگەڵ سووریای دوای ئەسەد.

-  فشاری نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران.

- بەردەوامیی ساردوسڕیی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان.

 

* لاوازیی ئاساییشی کۆمەڵایەتی

- بەردەوامیی ناڕەزایی پێکهاتەکان لە هەموارە یاساییەکان.

- مەترسی تێپەڕاندنی یاسای ناکۆک لەگەڵ مافی ئافرەتان.

-  بەردەوامیی خراپیی دۆخی خاوەن پێداویستانی تایبەت.

 

*  گۆڕانی کەشوهەوا

- قەیرانی ئاو و بە بیابانبوون.

- کەمبوونی ئاوی هەرێمیی بە رێژەی 50%.

- کۆچی بەردەوامی دانیشتوانی بیابان و دێهاتەکان.