سەرۆکی چین: لەگەڵ ڕووسیا لەسەر ڕێگە ڕاستەکە دەڕۆین
سەرۆکی چین جەخت لە دۆستایەتیی نێوان مۆسکۆ و پەکین دەکاتەوە و دەڵێت: دەست لە ناو دەست بەرەو ڕێگە ڕاستەکە دەڕۆین.
سێشەممە، 31ی کانوونی یەکەمی 2024، شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕووسیا و چین، دەست لە ناو دەست بەیەکەوە بەرەو ڕێگە ڕاستەکە دەڕۆن."
لەلایەن خۆیەوە، ئیگۆر مۆرگولۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە چین، ئاماژەی بەوە کردووە "لە سەرەتای ساڵی نوێی 2025 لـــــە مۆسکۆ، پێشوازیی لە شی جین پینگ، سەرۆکی چین دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە."
ئەو لێدوانەی سەرۆکی چین لە کاتێکدایە، مانگی ئایاری 2024، ڕووسیا و چین رێککەوتنێکیان بە ناونیشانی "سەردەمێکی نوێ لە هاوبەشیی ستراتیجی" ئیمزا کرد کە ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندیی و بەرژەوەندیی دوولایەنەیە.