باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی یەمەن بۆمباران کرا

دیمەنێکی بۆمبارانەکانی یەمەن
دیمەنێکی بۆمبارانەکانی یەمەن

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی یەمەن و چەند شوێنێکی دیکە لە سەنعای پایتەخت بۆمباران کران.

میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردووەتەوە، دوا نیوەڕۆی سێشەممە، 31-12-2024، ژمارەیەک فڕۆکەی "ئەمەریکی و بەریتانی" باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی یەمەن و چەندان شوێنی دیکەیان لە سەنعای پایتەخت بۆمباران کرد. 

میدیاکانی ئیسرائیلیش باس لەوە دەکەن، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەشداریی لەو هێرشە ئاسمانییانەدا نەکردووە. 

تاوەکوو ئێستە ئامانج و زیانەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر سەنعا ئاشکرا نەکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو، چییان بەسەر حزبوڵلای لوبنانی و حەماس هێناوە، هەمان شت بەسەر حووسییەکانی یەمەنیش دەهێنن.