ڕوانگە: زیاتر لە 63 هەزار کەس لە زیندانەکانی ئەسەددا گیانیان سپاردووە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، زیاتر لە 63 هەزار کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا، لە زیندانەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەددا گیانیان سپاردووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، بەم دواییانە توانیویانە 786 دۆسیەی کوشتن لەژێر ئەشکەنجەدا لە زیندانەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بسەلمێنن، بەمجۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەددا کوژران گەیشتە 63 هەزار و 411 کەس.

ڕوانگەکە باسی لەوەش کردووە، لە ساڵی 2024دا 14 هەزار و 625 کەس لە زیندانەکانی بەشار ئەسەد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان سپاردووە و بەتێکڕای ئەو کەسانەشی لە دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریاوە لە زیندانەکان بەهۆی سزادان، نەخۆشی و دۆخی خراپەوە، گیانیان سپاردووە، 105 هەزار کەسی تێ پەڕاندووە.