لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، لە هەولێر زۆرترین و لە سلێمانیش کەمترین منداڵ لە دایک بوون
لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێێ زایینی، 31 لە هەولێر، 17 لە دهۆک و 11 منداڵی دیکەش لە سلێمانی، لە دایک بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ئافرەتانی هەولێر، بە ڕەگەز کچە. ئاماژەی بەوەش کردووە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو تاوەکوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 31 منداڵ لە دایک بوون.
لەلایەن خۆیەوە پاکیزادە عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 11 منداڵ لە دایک بوون؛ کە هەشتیان بە سرووشتی و سێی دیکەشیان بە نەشتەرگەریی لە دایک بوون.
هاوکات بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، لە سەرەتای ساڵی نوێ لە کاتژمێر 12:01 خولەک تاوەکوو کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، 17منداڵ لە دایک بوون؛ 13یان کوڕ و چواریشیان لە ڕەگەزی کچن.
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵانی دهۆک، یەکەم منداڵی لە دایکبووی ئەمساڵ، لە ڕەگەزی کوڕ بووە.