کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛  لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا  و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ سێشەممە، 31-12-2024، نزیک دەبنەوە.

لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەش، 02-01-2025، ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 17  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى