کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ سێشەممە، 31-12-2024، نزیک دەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەش، 02-01-2025، ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-01-2025، کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى