ئەمەریکا.. بارهەڵگرێک خۆی بەناو گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا کرد و دەیان کەس بوونە قوربانی

پۆلیسی لە شوێنی ڕووداوەکە (وێنە: AP)
پۆلیسی لە شوێنی ڕووداوەکە (وێنە: AP)

لە ویلایەتی نیوئۆرلیانز بارهەڵگرێک خۆی بە نێو گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا کرد و لە ئەنجامدا 10 کەس کوژران و 35 کەسیش بریندار بوون.

چوارشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2025، گوتەبێژی پۆلیسی ویڵایەتی نیوئۆرلیانز، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێ، ڕووداوێکی کوشندە لە ویلایەتەکەمان ڕووی دا، چونکە بارهەڵگرەکە خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشا و  لە ئەنجامدا لانیکەم 10 کەس گیانیان سپارد و نزیکەی 35 کەسی دیکەش بریندار بوون."
گوتەبێژی پۆلیس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "شۆفێرەکە لەناو بارهەڵگرەکەوە تەقەی لە هێزەکانمان کرد و دوو ئەفسەری بریندار کرد، باری تەندروستییان جێگیرە."

شایەتحاڵەکان دەڵێن: "شۆفێرەکە بەخێرایی خۆی بەناو خەڵکەکەدا کرد و دەیویست ئەوەندەی بۆی بکرێت، خەڵکی زیاتر بکوژێت."
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیس، ڕووداوەکە تیرۆریستیی نییە و لەوە دەچێت شۆفێرەکە گرفتی دەروونی هەبووبێت.