کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەنرا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 02-01-2025، "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا. پلەکانی گەرماش، لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  چوارشەممە، 01-01-2025، نزیك دەبنەوە."

کەشناسی پێشبینیش دەکات کەشی سبەینێ هەینی، 03-01-2025، "ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور بێت. پلەکانی گەرماش، بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، كەمێك بەرزتر ببنەوە."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى