لە بەریتانیا شوێنەوار ناسان شوێن پێی دەیناسۆر دەدۆزنەوە

شوێنەوار ناسان، لە بەریتانیا شوێن پێی دەیناسۆرێکیان دۆزیوەتەوە.
ئیما نیکۆڵس، شوێنەوار ناس یەکێکە لەو زانایانەی کە لە شوێنەکەدا کاردەکات، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە "کاتێک بۆ یەکەمجار قەبارە وشوێن پێی دایناسۆرەکان و ڕێڕەوی شوێن پێیەکانمان بینی سەرمان سوڕما، دایناسۆرەکان کە بە لاینەی کەم 65 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەناوچوون، بەڵام ئێسکە بەهێزەکانیان و شوێن پێکانیان ناوەوە دەدۆزرێنەوە و زەبەلاحیی و تەمەن زۆری ئەو ئاژەڵە لەناوچووە دەردەخەن."
ژمارەیەک توێژەر و شارەزای جیاجیای دایناسۆرناس، کە سەرقاڵی هەڵکۆڵین و بەدواداچوونی زانستی خۆیانن، دەڵێن: "شوێن پێی دایناسۆرەکان بەقەد بە پانتانیی پێ دەشتێکی بەریتانیا، لەناوچەی بایسێستەر درێژبووەتەوە، چەند ڕێڕەوێک دەبینرێت، پێدەچێت پیادەڕۆی دایناسۆرەکان بوبێت بەر لە 65 ملیۆن ساڵ."