حکوومەتی ڤێتنام داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە

وێنەیەکی شاری هانۆی ڤێتنام
وێنەیەکی شاری هانۆی ڤێتنام

دەسەڵاتدارانی ڤێتنام  بەهۆی پیسبوونی هەواوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە.

پێگەی ڤێتنام نیوز، بڵاوی کردووەتەوە، ڕێکخراوی ئایرڤیژوئال کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بۆ پێوانەکردنی پیسبوونی هەوا و بنکەکەی لە سویسرایە، چڕیی گەردیلەی PM2.5 هەوای هانۆی پایتەختی ڤێتنامدا بە 13.2 دیاری کردووە کە زیاترە لەو پێوانەیەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) داناوە.

دەڵێت: "بەم پێیە، پێوەرەکانی هەوا (AQI) لە هەندێک ناوچەی پایتەختدا بۆ 309 بەرزبووەتەوە، کە سنووری 300ـی پلەی تێپەڕاندووە و بە مەترسیداریش دیاری کراوە."

لەگەڵ زۆر بوونی پیسبوونی هەوا، دەسەڵاتداران داوایان لە هاوڵاتیان کرد لە ماڵەوە بمێننەوە.

دەسەڵاتداران داواشیان لە هاووڵاتییان کرد، ئەگەر ناچارن بچنە دەرەوە بۆ هەر مەبەستێک بێت، دەبێت دەمامک ببەستن و داواشیان کرد بە هیچ شێوەیەک ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبیل بەکار نەهێنرێت، بەمەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment