ئەڵمانیا و فەرەنسا دەیانەوێت شه‌ڕ له باكووری سووریا كۆتایی پێ بێت و کورد پارێزراو بێت
یەکەم دیداری ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا لەگەڵ دوو وەزیری باڵای ئەورووپا ئەنجامدرا، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەڵمانیا و فەرەنسا داوایان کرد دەسەڵاتی نوێی سووریا لەگەڵ کوردان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگەنە چارەیەکی سیاسی.
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا پێشوازیی لەو پشتیوانییەی ئەورووپا کرد و فەیسەڵ یوسفی گوتەبێژی ئەو ئەنجوومەنە گوتی: ئەڵمانیا و فەرەنسا بەو ئازارە دەزانن کە کورد بینیوویەتی لەدەستی ڕژێمی پێشووی سووریا، بۆیە تیشک دەخەنە سەر مافی کوردان لە سووریای نوێ‌دا.
فەیسەڵ یوسف گوتی: ئەڵمانی و ئەورووپی کە دێن باس لە مافی پێکهاتەکان دەکەن، ئاماژە بەوە دەکەن کورد لەسەردەمی ڕژێمی ئەسەد دووچاری ئازار و ئەشکەنجە بوونەتەوە وەک پێکهاتە و نەتەوەکانی دیکە و دەڵێن: هیچ مافێکیان پێ نەدراوە، ئێمە سوپاسی ئەو پشتیوانییە دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە، نەسرەدین ئیبراهیم،سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردی لە سووریا، لێدوانەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا بە دڵ ئارامی دەبینێت، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو چەکەی ئێستا لە دەستی کورد دایە، گرەنتی مانەوەی ئەوانە، تاکوو دەستووری نوێی سووریا دەنووسرێتەوە چەک دانانێن.
دەشڵێت: سەردانی هەردوو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا زۆر گرنگ بوو بۆ چارەسەری کێشەی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا تاکوو بە مافەکانی خۆیان بگەن، بەتایبەتیش مافی میللەتی کورد کە پێویستە جێبەجێ بکرێت.
ئەڵمانیا و فەرەنسا دووپاتیان لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان کردەوە، بەتایبەتیش مافی کوردان لە سووریای نوێ‌دا .
دوێنێ هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ڕایگه‌یاند، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ورووپا پاره به ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كان نادات، ئه‌مه‌ش به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو خودی سوورییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌ن، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جه‌ختیشی كردووەتەوە لەوەی، كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی و متمانەی ئه‌منی هه‌یه.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) ڕایگەیاند، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک چوونە دیمەشق.
دوێنێ هه‌ینی، 3ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یان بۆ دیمه‌شق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریای نوێ بڵاو كرده‌وه، تێیدا به پێویستییان زانی، شه‌ڕ له باكووری سووریا كۆتایی پێ بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد پارێزراو بن.