ساڵی ڕابردوو 121 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوەندی هەولێر جێبەجێ کراون

لە ساڵی 2024دا بە گوژمەی 73 مليار و 875 مليۆن و 602 ههزار و 520 دينار، 121 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوەندی شاری هەولێر جێبەجێ كراون.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە "لە ساڵی 2024دا، لەسەر بودجەی 100% و 15%ـی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، وەبەرهێنان، دارایی، داهات و پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، بە گوژمەی 73 مليار و 875 مليۆن و 602 ههزار و 520 دينار، 121 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوەندی شاری هەولێر جێبەجێ كراون و كاركردنیش لە بەشێكیاندا بەردەوامە."
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕی قیری بەرهەمهاتوو لەلایەن كارگەی ئەسفەلتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 15 ههزار و 271 تۆن بووە و لە چاككردنەوەی چاڵ و خراپیی شەقامەكان بەكار هاتووە.
هەروەها ههزار و 682 گرێبەست كراون، جۆری گرێبەستەكانیش بریتین لە دوكان، گەراج، كۆگا، بەڵێندەرایەتی، ماركێت، سەموونخانە، پێشانگەی ئۆتۆمبێل و چەند جۆرێكی دیكە.
هەروەها كۆی گشتیی گوژمەی تێچووی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە ناوەندی شاری هەولێر، 18 مليار و 561 مليۆن و 48 ههزار دينار بووه.
سەبارەت بە چاندنی دار و گوڵ، لە ساڵی ڕابردوودا، لە سنووری شاری هەولێر، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 91 ههزار و 831 دار و 54 ههزار و 859 گوڵ چێنراون، ڕێژەی سەوزاییش بۆ 15-20% بەرزبووەتەوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە کراوە، پرۆژەكان بەپێی بودجەی تەرخانكراو دابەش كراون، كە لە كۆی پرۆژەكاندا، 64 پرۆژەیان لەسەر ڕێژەی 100% و 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ كراون.
هەروەها لەسەر بودجەی پارێزگهی هەولێریش 35 پرۆژە جێبەجێ كراون، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چوار پرۆژە و لەسەر بودجەی دارایی يهك پرۆژە جێبەجێ كراون، لەسەر داهات و پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێريش 17 پرۆژە جێبەجێ كراون.