مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A لە هەولێر ڕاگیرا

وێنەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پسپۆرتی پارێزگای هەولێر
وێنەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی پسپۆرتی پارێزگای هەولێر

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتییان تەنها دەتوانن، پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاووڵاتییان تەنها دەتوانن، پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو، تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە  پاسپۆرتی جۆری A  دەتوانن سەردانمان بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment