فه‌یسبووك 88 رێكلامی بانگه‌شه‌ی تره‌مپی سڕییه‌وه
بانگه‌شه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ و مایك پێنس -ی جێگری
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
فه‌یسبووك 88 ریكلامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ-ی بۆ 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا سڕییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی (ئێن بی سی نیوز)، فه‌یسبووك، 88 بانگه‌شه‌ی سڕییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و دوو ئه‌كاونتی تر كه بانگه‌شه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ و مایك پێنس -ی جێگری، كه به‌رپرسانی سۆشیال میدیا ده‌ڵێن: سیاسه‌ته‌كانمان رێگری ده‌كات له بڵاوكردنه‌وه‌ی رقلێبوونه‌وه‌ی رێكخراو.
به‌شێك له رێكلامه‌كان سێگۆشه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه كه هاوشێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه بۆ ره‌مزی به‌كارهێنراوی حزبی نازی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك كه ده‌درا له یه‌خه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی نازی له كه‌مپه‌كانی ده‌ستگیركردن.
رێكلامه‌كان سه‌رنجی زۆری به‌كارهێنه‌رانی فهیسبوكیان به‌لای خۆیاندا راكێشا كه ئاماژه‌یه بۆ نیشانه‌یه‌كی مێژوویی.
وته‌بێژی فه‌یسبووك له پۆستێكدا رایگه‌یاند، ئه‌م بڵاوكراوانه پێشێلكردنه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی كۆمپانیاكه. وته‌بێژه‌كه نوسیویه‌تی: "سیاسه‌تمان وایه كه رێگری ده‌كه‌ین له به‌كارهێنانی سیمبوڵی رق و كینه‌ی گروپه رێگهپێنهدراوهكان".
رێكلامه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند هێماو سه‌رنجی سه‌رسوڕمانی تر كه جێگه‌ی پرسیارن و تائێستا له‌و رێكلامانه پارێزراون له نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌یسبووك. هه‌روه‌ها رێكلامه‌كان له‌هه‌رسێ پێگه‌ی ره‌سمی سه‌رۆك و كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌موو رێكلامه‌كان كاتژمێر 1ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 17ی حوزه‌یران بڵاوكرانه‌وه، كه ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند و لادران.

گروپی Bead the Arc كه گروپێكی جوله‌كه‌ی پێشكه‌وتووخوازه له پۆستێكدا له فه‌یسبووك رایگه‌یاند: "نیشانه‌كانی كه‌مپینی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌یارانی نازی و به‌كارهێنانی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه".
به‌ڵام وته‌بێژی كه‌مپینی تره‌مپ له‌سه‌ر تویته‌ر و وای له قه‌ڵه‌م داوه، كه سێگۆشه‌ی سوری هه‌ڵگه‌ڕاوه نیشانه‌ی گروپی (ئه‌نیفا)یه و گروپێكی تێكده‌رن له خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای ئه‌مه‌ریكا. پیشاندانی نیشانه‌كانی ئه‌وان وه‌ك توانج وایه به‌رامبه‌ر كاره تێكده‌رانه‌كانیان.
هه‌روه‌ها تیم مۆرتاو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ به ئێن بی سی نیوز-ی راگه‌یاند: "ئه‌نتیفا سێگۆشه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی سوور به‌كارده‌هێنن بۆیه ئه‌وه‌ی دانراوه له فه‌یسبووك نیشانه‌یه بۆ ره‌مزی ئه‌وان".
مۆرتاو ده‌ڵێت: "تێبینییه‌كی سه‌یره تائێستا نیشانه‌ی سێگۆشه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه ره‌مزێكه به‌كاردێت له فه‌یسبووك، ئه‌ی بۆچی ته‌نیا رێكلامه‌كانی ئێمه به ئامانج گیراوه".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینییه نیشانه‌كانی ئه‌نتیفا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه ئاڵای سور و ره‌ش و دوو به‌یداخی ته‌نیشت یه‌كی تێدایه.
له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه رێكلامی هه‌ڵبژاردنی كه‌مپینی تره‌مپ، فه‌یسبووك هه‌موو ئه‌و رێكلامانهش ده‌سڕێته‌وه كه ئاماژه‌ن بۆ گروپی ترسناكی راستڕه‌وی په‌ڕگیر كه له شه‌قامه‌كاندا بوونه‌ته هۆی كاری تێكده‌رانه.