لەنێو فەرماندەیی زێرەڤانی ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگەی زێرەڤانی برینداربوون.

سەچاوەیەکی لە فەرماندەیی پێشمەرگەی  زێرەڤانی، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: لەنێو بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان، نارنجۆکێک بە سێ پێشمەرگە و ئەفسەرێک تەقیوەتەوە و هەر چواریان بریندار بوون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، برینەکانیان سووکە و بۆ تیمارکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کراون.

هەر لەبارەی دۆخی تەندروستی بریندارەکان، ڕەوەند حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: هەر چوار بریندارەکە تەندروستییان باشە و دوو لە پێشمەرگەکان ڕەوانەی ماڵەوەکراون و دوو بریندارەکەی دیکەش دوای باشتربوونیان ڕەوانەی ماڵەکانیان دەکرێنەوە.

هەروەها پارێزگاری هەولێر، ئۆمێد خۆشناو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، دیمەنی بەسەرکردنەوەی بریندارەکانی لە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، برینی بریندارەکان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

 
Fly Erbil Advertisment