ئه‌حمه‌د سه‌فار: عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه
"لایه‌نه‌كان گه‌وره‌ترین رێگرن له‌به‌رده‌م كازمی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌هۆی كورتهێنانێكی گه‌وره له داهاتی گشتی، دۆخی دارایی عیراق به گشتی تێكچووه و گرفتی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته پێش كه چۆن بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت دابین بكات.
له‌كاتی به‌شداری كردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان 24، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 دوو رای جیاواز له عێراق هه‌ن، یه‌كیكیان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ده‌بێت ساڵی 2020 به بودجه‌ی كاتی "بودجه‌ی مانگانه" به‌سه‌ر ببرێت و له‌بری سه‌رقاڵبوون به بودجه‌ی 2020 ئاماده‌كاری بۆ بودجه‌ی ساڵی 2021 بكه‌ن، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی، ده‌بێت مانگی 6ی هه‌موو ساڵێك ده‌ست به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی دواتر بكرێت، بۆیه پێیان باشه ئه‌و 6 مانگه‌ی كه ماون به بودجه‌ی كاتی به‌ڕێ بكرێن، كه ئه‌مه‌ش بۆچوونی وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقه.
له‌باره‌ی بۆچوونی دووه‌میش گوتی: په‌رله‌مانی عێراق و لیژنه‌ی دارایی بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێكمان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه و داوامان لێ كردووه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ره‌شنووسی بودجه‌ی 2020 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و دوا واده‌ش كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه.
سه‌فار گوتیشی: هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق نیازی چاكسازییه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا له‌به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی پرسی گه‌نده‌ڵییه، چونكه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه هه‌مووی له رێگه‌ی كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان و میلیشیاكانه‌وه ده‌كرێن و داهاتی عێراق هه‌مووی له‌و رێگه‌یه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، هه‌ربۆیه ئه‌و كوتله و لایه‌نانه له جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م كازمی، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیان ده‌بێت.
H.B