سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پرسی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە کردووەتەوە.
سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس)، تویتەری پێشوو، پەیامێکی لەسەر سەردانەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە، سەرۆک وەزیران نووسیوویەتی: ئەمڕۆ لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوومەوە و بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کەرتی وزەدا کرد.
Today in Ankara, I met with FM @HakanFidan. We exchanged views on recent developments in Iraq, Syria and beyond, and ways to deepen trade and investment ties between the Kurdistan Region of Iraq and Türkiye, including in energy -mb. pic.twitter.com/WYA6sd0MPU
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 7, 2025