سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە لە مێدیای تورکیادا

مێدیای توركیا به‌گشتی به گرنگییه‌وه باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كردووه.
کەناڵەکانی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنی توركیا به گرنگییه‌وه ئاماژه‌یان به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كردووه و پێیان وایه سه‌ردانێكی هه‌ستیاره به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه گۆڕانكاری له سووریا ڕووی داوه و هاوكات توركیا له به‌رنامه‌یدایه پرسی كورد له وڵاته‌كه‌ی چاره بكات.
له‌م باره‌وه، کەناڵی هەواڵی (سی ئێن ئێن – تورک) کە بینه‌رێكی زۆری له‌و وڵاته هه‌یه، له هه‌واڵه‌كانیدا ڕووماڵی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد و شرۆڤه‌كاران و چاودێرانی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا پەیوەندی بە کێشە ئەمنییەکانه‌وه نییە، به‌ڵكوو لە هەمان کاتدا دۆخی عێراق و سوریا، کێشەکانی ناوچەکەش لەسەر مێزی گفتوگۆكان تاوتوێ كراون.
شرۆڤه‌كاران له کەناڵی هەواڵی (سی ئێن ئێن – تورک)ـدا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، پرسه‌كانی ئابووری و بازرگانی و چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان، له‌و پرسانه بوون سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا تاوتوێی كردووه.
هاوكات کەناڵی (ئولکه) و چەند کەناڵێکی دیکە سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی تورکیا بە گرنگ دەزانن. بە پێی کەناڵی ئولکە، تورکیا دەیەوێت بەشداری کورد لە حکوومەتی نوێی سووریادا هەبێت و پێویستە لایەنەکان لەو بارەوە بۆچوونی خۆیان هاوبەش بکەن و بخه‌نه ڕوو.