سامان بەرزنجی: تاقیگه‌كانی نەخۆشخانە حكوومییەکان نه‌دراونه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م شۆڕشی له بواری ده‌رماندا كردووه؛ ده‌شڵێت، دوای چاكسازییه‌كان له بواری ته‌ندروستیدا، نرخی ده‌رمان هه‌رزانتر بووه.
سێشه‌ممه، 7ـی كانوونی دووه‌می 2025، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ له كوردستان24ـدا جه‌ختی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م شۆڕشی له بواری ده‌رماندا كردووه و دوای چاكسازییه‌كان له ده‌رمان، ده‌ستی به چاكسازیی له تاقیگه‌كاندا كردووه.
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌كرێن، پشكنیه‌كان له تاقیگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانتر بووه. گوتیشی، چه‌واشه‌كارییه‌كان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی گرانبوونی نرخی ده‌رمان و تاقیگه‌كان، خزمه‌ت به نه‌خۆش ناكه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، له‌م چاكسازییانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كردوویه‌تی، خه‌رجی كه‌م بووه‌ته‌وه و داهاتی حكوومه‌تیش پتر بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، تاقیگه‌كانی نەخۆشخانە حكوومییەکان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌دراونه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت، دووره له ڕاستییه‌وه.