ئێڕان وەڵامی ماکرۆن دەداتەوە و قسەکانی 'بەبێ بنەما' وەسف دەکات

چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، ئێران وەڵامی لێدوانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای دایەوە و کە گوتبووی تاران بووەتە مەترسیەکی گەورەی ئەمنی و ستراتیجی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش هیچ "هیچ بنەمایەکی" نییە.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو لێدوانەی بە "بێ بنەما و ناکۆک" وەسف کرد و داوای لە فەڕەنسا کرد چاو بە ڕێوشوێنە نابنیاتنەرەکانی بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا بخشێنێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن لە گوتاری کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا، لەبارەی ڕێککەوتننامەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، گوتی: "ئێران هەموو سنوورەکانی بەزاندووە لە زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، هیچ هەناسەیەکی بۆ گفتوگۆ لەسەر کاراکردنەوەی ڕێککەوتنامەی 1+5 نەهێشتووتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی: ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لەگەڵ تاران نەکرێت و پابەند نەبێت، وڵاتە ئەورووپییەکان بیر لە توندترکردنی سزاکان دەکەنەوە.

ماکرۆن لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، جەختی لەوە کردەوە "ئێران مەترسییەکی سەرەکیی ستراتیجی و ئەمنییە بۆ فەرەنسا و ئەورووپییەکان و هەموو ناوچەکە."

هەرچەندە ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت:" نیازێکی خراپمان نییە لە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم". هاوکات بەرنامەی ئەتۆمییەکەشی بە پرۆسەیەکی ئاشتیی و مەدەنیانە ناوبردووە.