به‌ڤیدیۆ.. بارانێكی به‌خوڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه
كاریگه‌رییه‌كه‌ی تا چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
بارانێكی به‌خوڕ و پچڕپچڕ چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه تا كاتژمێره‌كانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیمه‌نی بارانبارینه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دیاره، كه له هه‌ندێك شوێن به‌هۆی زۆری بارازبارینهكه ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
پێشتریش سادق عه‌تییه، كه‌شناسی به‌توانای عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره رایگه‌یاندوو، به‌هۆی هه‌ڵكردنی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كه هه‌ورێكی زۆری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، شه‌پۆلێكی بارانبارین پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، هعهولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B