تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا

ژنێکی تەمەن 53 ساڵە و و کارگوزاری تاقیگەی نەخۆشخانەی رانیە بووە

K24 – رانیە

تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن 53 ساڵە لە رانیە گیانی لەدەستدا.

بە گیانلەدەستدانی ئەو ژنە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە سنووری راپەڕین گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە سێ کەس: دووانیان ژنن و هەردووکیان ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەی دیکەش پیاوێک بوو کە سێشەممەی رابردوو گیانی لەدەستدا.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەو ژنە تەمەن 53 ساڵە، کارگوزاری تاقیگەی نەخۆشخانەی رانیە بوو و زیاتر لە هەفتەیەک بوو لە سەنتەری کۆرۆنا لە رانیە لەژێر چاودێریی پزیشکی بووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە لە سنووری راپەڕین تاوەکو ئێستا، بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە 138 کەس لەو سنوورە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

 

هـ.ر.