درێسێكی مێسی كه‌ پێشكه‌شی كوڕێكی به‌شار ئه‌سه‌دی كردووه‌، سوورییه‌كان تووڕه‌ دەکات

درێسەکەی مێسی کە پێشکەشی کوڕی بەشار ئەسەدی کردووە
درێسەکەی مێسی کە پێشکەشی کوڕی بەشار ئەسەدی کردووە

چالاكوانانی سووری تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ دیارییه‌كی لیۆنێل میسی ده‌رده‌بڕن، كه‌ پێشكه‌شی به‌ كوڕێكی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریا كردووه‌.

چالاكوانانی سووری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌ لیۆنێل مێسی، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین كه‌ درێسێكی خۆی به‌ دیاریی پێشكه‌ش به‌ حافز به‌شار ئه‌سه‌دی كوڕی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریا كردووه‌.

چالاكوانانی سووری له‌وه‌ تووڕه‌ن مێسی درێسه‌كه‌ی به‌ واژۆی خۆی پێشكه‌شی حافز كردووه‌ و له‌ سه‌ری نووسیویه‌تی "به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ دیاری و پێشكه‌شه‌."

چالاكوانانی سووری ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، درێسه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ دیمه‌شق دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش دوای ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ به‌ره‌به‌یانی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ره‌و ڕووسیا هه‌ڵات، سه‌دان و هه‌زاران دیاری و مێدالیا و نامه‌ی نهێنی كه‌ هه‌ندێكیان ئابڕووبه‌رانه‌ بوون له‌ نێویشیاندا وێنه‌ نیمچه‌ڕووته‌كانی خۆی و نامه‌ نهێنییه‌كانی دایك و باوكی، له‌ كۆشكه‌كه‌ی دۆزرانه‌وه‌.