بەڤیدیۆ.. ساتی بۆردوومانکردنی سێ حەشارگەی داعش لە کەرکووک
گوتەبێژی هاوپەیمانان: لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند بەرپرسی سەرەکی و ناوەندیی داعش کوژراون
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bdef3311-098f-42c2-bd77-646f2844ed79/12345.ism/manifest
K24 – هەولێر
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سێ حەشارگەی داعش لە نزیک کەرکووک ئەنجامدا.
ئەو شوێنەی هاوپەیمانان (19-6-2020) بۆردوومانیان کردووە، وادی شای-ە لە پارێزگای کەرکووک، بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانان "ئەو شوێنە لەلایەن تیرۆرستانی داعش وەکو حەشارگە بەکاردەهات. ناوچەکە 16 میل لە رۆژئاوای خورماتوو دوور بووە، شوێنێکی سەختە و بە دار داپۆشراوە".
عەقید مایەڵز کاکینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە راگەیەندراوێکدا لەمبارەیەوە دەڵێ "هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەڕووی تەکتیکییەوە پێشەنگن بەراورد بە داعش، هێرشە ئاسمانییەکانیش یارمەتیدەر دەبن لە لەناوبردنی ئامانجەکانی داعش لەو ناوچانەی گەیشتن پێیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، زەحمەتە".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە "سەرکردە و ئەندامانی رێکخراوی داعش بەردەوامن لە خۆحەشاردان، چونکە بینیان لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند بەرپرسی سەرەکی و ناوەندیی داعش کوژران و شوێنە ئارامەکانیان بۆردوومانکران".