كوڕی پاڵه‌وانه ره‌شپێسته‌كه پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كات
"باوكم دژی ره‌گه‌زپه‌رستی بوو، به‌ڵام ئێمه ئێستا دژی ئه‌و تاڵان و سوتاندن و وێرانكردنه‌ین به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه ده‌كرێت"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
كوڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی كلای پاڵه‌وانی جیهانی بۆكسێن، پاڵپشتی چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌شپێست ناكات كه رایسستییه، به‌ڵام پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كات.
محه‌مه‌د عه‌لی جۆنیۆر، كوڕی یاریزانی به‌ناوبه‌نانگی بۆكسێن-ی ره‌شپێست، محه‌مه‌د عه‌لی كلای له چاوپێكه‌وتتێكدا له‌گه‌ڵ نیویۆرك پۆست ده‌ڵێت: "باوكم دژی ره‌گه‌زپه‌رستی بوو، به‌ڵام ئێمه ئێستا دژی ئه‌و تاڵان و سوتاندن و وێرانكردنه‌ین به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه ده‌كرێت". وتیشی: "گرووپی ئه‌نتیفا هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه ئیسلامییه‌كان".
له‌باره‌ی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه) عه‌لی، ده‌ڵێت: "هه‌میشه باوكم ده‌یوت، ئه‌وان هیچ شتێكیان نییه، به‌ڵام شه‌یتانن". له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی:"ژیانی هه‌موومان گرنگه. هه‌موو ئه‌وه به راست ده‌زانین. ژیانی ره‌شپێست، ژیانی سپی پێست، ژیانی ئاسیاییه‌كان. ژیانی هه‌موان گرنگه".
ئه‌و ده‌ڵێت: "خوا هه‌موومانی خۆشده‌وێت، هیچمان جیاناكاته‌وه. كوشتن هه‌ڵه‌یه جا هه‌ر كه‌س ئه‌نجامی بدات".
پێیوایه ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، كه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ره‌شپێست له‌سه‌روو هه‌موومانه‌وه‌یه. بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش كارێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه و من رقم له‌وه ده‌بێته‌وه".
كوڕه‌كه‌ی كه‌لای رازی نییه به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌كرێن له‌لایه‌ن ره‌شپێسته‌كانه‌وه و ده‌ڵێت: "شوێنه‌كان مه‌شێوێنن، پێویسته خۆپیشاندان ئاشتیانه بێت".
ئه‌و رقێكی زۆری له ئه‌نتیفا ده‌بێته‌وه و پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كات كه ئه‌نتیفا به تیرۆرست داده‌نێت. بۆیه ده‌ڵێت: "هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌نتیفا و گروپه تیرۆریستییه موسڵمانه‌كاندا نییه".
ئه‌و پێداگری له‌وه ده‌كات كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌ك رێگری بكه‌ن له‌شێواندنی بازاڕه بازرگانییه‌كان، لێدان و سوكایه‌تی به خه‌ڵكی بێ‌تاوان له كۆڵانه‌كان و سوتاندنی بینای پۆلیس و شوێنه گشتییه‌كان. وتیشی: "گروپی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه) خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه ناكه‌ن. بۆیه ئه‌نتیفا له نێویاندا تێكدانیان ده‌وێت، پێویسته گروپی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه) له نێو خۆپیشاندانه‌كان بیانكه‌نه ده‌ره‌وه".
له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "من پاڵپشتی چه‌سپاندنی یاسام و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه هه‌موو پۆلیسێك خراپ نییه".
كوڕی پاڵه‌وانه ره‌شپێسته‌كه وتی: "من پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كه‌م، چونكه باوكم هاورێی دێرینی تره‌مپ بووه و زۆر جار باسی كردووه كه كه‌سێكه ئه‌وه‌ی له‌دڵیدایه له‌سه‌ر زمانییه‌تی".
له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پێموایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكێكی باشه. تره‌مپ ره‌گه‌زپه‌رست نییه، ئه‌و بۆ هه‌موانه، به‌ڵام دیموكراته‌كان ره‌گه‌زپه‌رستن و بۆ هه‌موان نین. تره‌مپ زۆر باشتره له هیلاری كلنتن و باراك ئۆباما". وتیشی: "تاكه سه‌رۆكه تائێستا ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یڵێت. به‌شی زۆری سه‌رۆكه‌كان ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه ئه‌یانوت".
محه‌مه‌د عه‌لی كلای له كۆتایی ته‌مه‌نیدا تووشی نه‌خۆشی باركنسۆن ده‌بێت. له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له ساڵی 2016 كۆچی دوایی كرد. ناوی راسته‌قینه‌ی كازیه‌س مارسیلۆس كلای-یه، به‌ڵام ساڵی 1964 ئه‌بێت به ئیسلام و ناوی خۆی ئه‌گۆڕێت.
هه‌میشه دژی سیاسییه‌كان بووه، ته‌نیا دوو جار پاڵپشتی كردوون. پاڵپشتی جیمی كاته‌ر-ی دیموكرات لیبرال بووه، هه‌روه‌ها جارێكیش پاڵپشتی رۆناڵد ریگن-ی كۆمارییه‌كانی كردووه.
