پیسبوونی ژینگەی بەغدا هەڕەشە لە تەندروستیی دانیشتوانەکەی دەکات
پیسبوونی ژینگە لە عێراق گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیداری جیهانی، ئالوودەیی هه‌وا بۆته ئاڵنگارییه‌كی جیددی بۆ تەندروستی دانیشتووان و سەرچاوە ژینگەییەکان. له‌پاڵ هۆشدارییه‌كاندا، وەزارەتی ژینگەی عێراق داوای چارەسەری بەپەلەی ئەو پیسبوونە ده‌كات.
پارێزگای بەغدا، یەکێکە لە پیسترین شارەکانی جیهان، ئه‌م پیسبوونه، کاریگەریی مەترسیداری لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان هەیە. پیسبوونی ژینگەی به‌غدا به کۆمەڵێک هۆکارەوه گرێدراوه، دیارترینیان سووتانی هەڕەمەکی، دووكه‌ڵی مووەلیدە ئەهلییەکان و وێستگەکانی کارەبان، له‌گه‌ڵ زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی بەغدا. لیژنه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت: "پیسبوونی ژینگەی عێراق بۆ سووتانی پاشماوە و زبڵدانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
سه‌باره‌ت به پیسبوونی ژینگه و هه‌وای عێراق، جاسم عه‌بدولعه‌زیز حه‌مادی، بریكاری تەکنیکی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه "وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه به نه‌وتی ڕه‌ش كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مهێنانی كه‌رپوچ كه له ده‌وروبه‌ری بەغدان، ژینگه‌ی شاره‌كەیان پیس كردووه."
گوتیشی: "سووتاندنی پاشماوه‌كانی مرۆڤ و كارگه‌كانیش هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و پیسبوونه‌ی ژینگه و هه‌وان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، عه‌دیله شاهین، پسپۆڕی ژینگه ئاشكرای كردووه "عێراق به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه و هه‌واوه گیرۆدەیە، ئه‌مەش وایكردووه، ببێته پیسترین ژینگه له جیهاندا و له ڕیزبه‌ندی پێنجه‌مین وڵاتانی ژینگە پیسبوودا بێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "به‌م هۆیه‌وه به‌رده‌وام ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له هه‌ڵكشاندایه."
به‌غدا، به‌راورد به هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو 11 بەرانبەر ژینگه‌كه‌ی پیسبووه و بۆته پیسترین شاری عێراق. هه‌روه‌ها زۆربوونی ئۆتۆمبێل و بوونی 49 هه‌زار مووەلیده‌ی كاره‌بایی ئه‌هلی، هۆكاری دیکەی پیسبوونی ژینگەی بەغدان.