فوئاد حوسێن گەیشتە نیویۆرک

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی گرووپی (77 و چین) بۆ 2025 له لایه‌ن عێراقه‌وه.
دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتووه‌ته نیویۆرك مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تیی گرووپی (77 و چین) بۆ 2025 له لایه‌ن عێراقه‌وه.
گرووپی(77 و چین) یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نێو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه 134 وڵات تێیدا ئه‌ندامن.
27ـی ئه‌یلوولی 2024، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی گرووپی (77 و چین) كه به به‌شداریی فوئاد حوسێن له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو، بڕیار درا به هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی چل و نۆیه‌مینی گرووپه‌كه له ساڵی 2025ـدا.