توركیا ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له "باكووری عێراق" ره‌ت ده‌كاته‌وه
"ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌مان له "باكووری عێراق" مایه‌ی شه‌رمه‌زارین"
K24- هه‌ولێر:
حامی ئه‌قسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری عێراق "ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"، كه له ژێر ناوه‌كانی "چنگی پڵنگ و چنگی هه‌ڵۆ" له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه، ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌قسه‌وی له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌مه‌ریكاش په‌كه‌كه به رێكخراویێكی تیرۆریستی ناو ده‌بات، كه‌چی لیژنه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه ئایینییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "USCIRF" كه بانگه‌شه بۆ ئازادی ئایینه‌كان له جیهان ده‌كات، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی باڵه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا پشتگوێ ده‌خات، كه سته‌مكاری له خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌ن به كوردیشه‌وه، له‌وانه‌ش په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، كه په‌یڕه‌وی شێوازه‌كانی تۆقاندن و سیاسه‌تی جوداخوازی ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "ره‌خنه‌گرتن له هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بۆ نه‌هێشتنی "تیرۆر" و بوون به ئامرازێك بۆ ریكلامكردنی ره‌ش بۆ رێكخراوی په‌كه‌كه، كه‌مترین وه‌سفی شه‌رمه‌زارییه".
جێی باسه لیژنه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازادییه ئایینییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "USCIRF" له ساڵی 1998 له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و به پشتیوانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆمارییه‌كان دامه‌زراوه و ئامانجی پێشكه‌شكردنی ئه‌و راسپاردانه‌یه كه په‌یوه‌ستن به ئازادییه ئایینییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه توركیا ئۆپه‌راسینێكی سه‌ربازی به ناوی "چنگی پڵنگ" له ناوچه‌ی حه‌فتانینی سنووری له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد.
ئه‌مه‌ش دووه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌و ماوه‌یه‌دا كه پێشتریش ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی به ناوی "چنگی هه‌ڵۆ" له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستپێ كردبوو.
پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، لایه‌ن و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌یان له هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان گرتبوو و به كارێكی ناڕه‌وا وه‌سفیان كردبوو.
تا ئێستا له‌و كرده سه‌ربازیانه‌ی توركیادا ژماره‌یه‌ك گوندنشینانی كوردی سڤیل له‌و ناوچانه بوونه‌ته قوربانی، له دوایین زیانه‌كانیش له چه‌ند رۆژی رابردوودا 4 هاووڵاتی له سنووری ناحیه‌ی شێلادزێ به بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هید بوون.
H.B