پەرلەمانتارێکی بەریتانیا: دەمانەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات

لێدوانی بامبوس کارالامبەس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ کوردستان24
لێدوانی بامبوس کارالامبەس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ کوردستان24

پەرلەمانتارێکی بەریتانیا داوای چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێت: دەمانەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات.

بامبوس کارالامبەس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار؛ بـــە دلۆڤان عیمادەددین، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند "دەمانەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات و زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. هاوکات دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لەوەی پاڵپشتی تەواو بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت هەیە."

کارالامبەس بە پێویستیشی زانی، بەشێک لە گفتوگۆکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانی بۆ بەریتانیا؛ بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەرخان بکرێت.