پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی تەقەکردن لە بارەگای لقی چواری پارتی دەستگیرکرد
K24 – سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە لقی چواری پارتی.
عەمید ئاسۆ شیخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە كوردستان ٢٤ـی رایگەیاند "ئەو كەسەی تەقەی لە بارەگای لقی چوار كردووە، ئێستا دەستگیركراوە و دەستگیراوە بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلەكەیدا".
درەنگانی شەوی 20-6-2020 کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەی لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی کرد. تەقەکردنەکە تەنیا زیانی ماددی هەبوو و هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.