فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن تاوتوێ دەکەن

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن و پێشهاته هه‌رێمییه‌كان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ده‌یڤید لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن كۆ بوونه‌وه و تاوتوێی دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته هه‌رێمییه‌كانی سووریا و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كرد.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، پرسی سووریا و پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شێكی دیكه‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووه و به پێویستیان زانیوه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌قامگیریی سووریا چڕ بكرێته‌وه.