ئەحمەد سەحاف: 12 هاووڵاتی عێراقی بۆ مەبەستی کۆچی نایاسایی چووبوونە لیبیا و دەستگیر کرابوون

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا گوتی: 12 هاووڵاتی عێراقی کە لە لیبیا دەست بەسەر کرابوون گەڕێندرانەوە وڵاتەکەی خۆیان.
17ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونی دوو مانگە و هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی پەیوەندیدار، توانرا 12 گەنجی عێراقی دەستبەسەرکراو لە لیبیا بگەڕێنینەوە، کە مەبەستی کۆچی نایاسایی ڕوویان لەو وڵاتە کردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، باڵیۆزخانەی عێراق لە تەڕابلووس خۆراک، چاودێری و چارەسەری بۆ عێراقییەکان دابین کردووە و لە مەترسی تۆڕەکانی ڕفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ پاراستوونی.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەشڵێت: لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 25 هاووڵاتیی لە وڵاتانی دیکەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.