عێراق نۆیەم ترسناکترین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتکردن

هێڵی ئاسمانیی عێراق
هێڵی ئاسمانیی عێراق

پێگەیەکی ئەمەریکی لەبەر سێ هۆ، عێراقی وەکوو نۆیەم ترسناکترین وڵاتی جیهان بۆ گەشتکردن دیاری کردووە. 

بە گوێرەی پۆلێنبەندییەکی پێگەی "سی ئی ئۆ ۆرڵد"ـی ئەمەریکی، عێراق لەلیستی ئەو 10 وڵاتەی جیهاندایە کە مەترسیدارن و نابێت گەشتیان بۆ بکرێت.

ئەو پێگە ئەمەریکییە، عێراقی وەک نۆیەم ترسناکترین وڵاتی جیهان بۆ گەشتکردن دیاری کردووە و داوا دەکات گەشتی بۆ نەکرێت.

سەبارەت بە هۆی مەترسیداریی عێراق، پــێگەکە باسی لەوە کردووە، هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان، شەڕی مافیایی و هەڕەشەی تیرۆر هەیە.

سۆماڵ وەک مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ گەشتکردن، لە ڕیزبەندییەکەدا پلەی یەکەمی گرتووە.