نەجەف.. تووشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمک لە بەرزبوونەوە دایە

شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، فەرمانگەی تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند، "ڕێژەی تووشبونی پیاوان بە نەخۆشی شێر پەنجەی مەمک بەرزبووەتەوە.

سوندوس عەندولعادل، بەڕێوەبەری هۆبەی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە، لە فەرمانگەی تەندروستی نەجەف، بە میدیای ناوخۆی گوت: "ئەمساڵ فەرمانگەکەمان 9 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمکی لە نێو پیاوان لە پارێزگاکەدا تۆمار کردووە، کە ئەم ڕێژەیەش لەهەمان کاتی ساڵی پار زیاترە"، ئاماژەی بەوەش دا، "ئەو ڕێژەیە بەراوورد بە ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاکە ئاساییە." 

سوندوس باسی لەوەش کردووە، "فەرمانگەکەمان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە دەدات"، دەشڵێت "بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە هۆکاری بۆماوەیی، خۆراکی خراپ، جگەرەکێشان و نێرگەلە، جگە لە خواردنی هۆرمۆنەکان کە لەیاری لەشجوانیدا بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشک بەکار دەهێنرێت."