کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

یەکشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ (8-5) پلەی سیلیزی دادەبەزن و هەرێمەکە دەکەوێتە ژێر کەشێکی ساردی ناسەقامگیر.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11

سلێمانی: 8

کەرکووک: 13

زاخۆ: 6

هەڵەبجە: 6 

حاجی ئۆمەران: 0

سۆران: 5

گەرمیان : 14